PM:07:56:16/05/2022
9824 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە رووداویکی هاتچۆدا لەسەر رێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەد بۆ ئاغجەلەر کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.
ئەمرۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەد بۆ ئاغجەلەر هاوڵاتییەکەی تەمەن ٢١ ساڵ گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان
لەلایەن فریاکەوتنی مەڵبەندی تەندروستی شەهید حەمەغەفور ئاخجەلەری و تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ەوە گواسترانەوە بۆ سەنتەری
فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک
لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت
لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و
بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی
هاتوچۆوە هەیە.