سەردێڕ:

بەشێک لە زیندانیانی چاکسازی گەورانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە

PM:07:18:16/05/2022

4484 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە زیندانیەکان مانیان لە خواردن گرتووە بەهۆی کەمبوونەوی بڕی ئەو خۆراکەی بە زیندانییەکان دەدەرێت.


چاوگێک لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی مانگێکە بە بیانوی پێنەدانی پارە بە کۆمپانیای دابنکەری خۆراکی زیندانەکە، بڕ و رێژەی خواردن و کەرەستەخۆراکیەکان لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کەمبووەتەوە بۆ نیوە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەوان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو کێشەیەوە و وەک دەربڕینی ناڕەزایی لەو دۆخە، لە ئەمڕۆوە زیندانیەکان مانیان لە خواردن گرتووە.

چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، زیندانییەکان داوادەکەن خواردن و خواردنەوەی تەواویان بۆ دابین بکرێت و هۆشیاری دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە مانگرتنەکەیان ناشکێنن تا داواکاریەکەیان جێبەجێ نەکرێت.

ئیحسان سابر، سلێمانی













گەلەری