سەردێڕ:

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە

PM:07:29:08/08/2021

14136 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ھەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ ٤٠٠ دینار بەرزبووەوە، لەکاتێکدا ١٠٠ دۆلار ببە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەکی بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەك بەزربوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی دراو، هەر دۆلارێك بە هەزار و ٤٧٥ دینار کڕاوە و بە هەزار و ٤٨٢ دینار فرۆشراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، میدیاناوخۆییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بانکی ناوەندنی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ٢٢٧ ملیۆن بەرزکردەوە وەکو هەنگاوێك بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی و جێگیرکردنی لە بۆرسەکاندا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بانکی ناوەندی بەردەوامە لە کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی و ئەمڕۆ بەرێژەی ٧،٥٨٪ بەرزبووەتەوە و فرۆشتنی گەیشتوەتە ٢٢٧ ملیۆن و ٩٦٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار بە بەراورد بەدوێنی کە تەنیا ٢١١ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ٤٣٣ دۆلار بووە.













گەلەری