سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:11:58:16/05/2022

126580 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە بە هەزار و ٧٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.


نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٧ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ هەزار و ٨٣٥ دۆلارە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٢٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ٢١ بە ٣٨١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.

هـ.ئـ













گەلەری