سەردێڕ:

فازڵ میرانی: پارتی و یەکێتی دەست لە داھاتەکانی ھەرێم ھەڵبگرن من دەتوانم تەئمینی بودجە بکەم بە موچەی تەواویشەوە

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی
AM:10:37:16/05/2022

6724 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەست لە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبگرن ئەو دەتوانێت تەئمینی بودجەی ھەرێمی کوردستان بکات بە ‌مووچەی مانگانەی تەواویشەوە.


فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند:" ئەگەر پارتی و یەکێتی دەست لە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبگرن ئەو دەتوانێ تەئمینی بودجەی ھەرێمی کوردستان بکات بە ‌مووچەی مانگانەی تەواویشەوە".

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوەش کردوە، بەم نزیکانە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.

سەبارەت بەکۆبونەوەی نێوان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی وتی:"من ئەگەر واقیع بین بم، وەکو سەرۆک حزب کاک مەسعود لەگەڵ کاک بافڵ ئیحتیمالە دانەنیشێت، بەڵام وەکو مام و برازا دادەنیشێت، بەس پێش ئەوە پێم باشە کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەب سیاسی بکرێت."

فازڵ میرانی دەشڵێت، ھەتا ئێستا ئەوان پێداگرن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام ھەموو شتێک قابیلی گۆڕانە و بەرژەوەندی کورد لەسەروو ھەموو بەرژەوەندیەکاندایە و لەسەروو سەرۆک کۆماریشەوەیە.













گەلەری