سەردێڕ:

سەدر: دەبین بە ئۆپۆزسیۆن

PM:08:58:15/05/2022

7632 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، هیچ رێگەچارەیەکی دیکەیان نییە جگە لە بوون بە ئۆپۆزسیۆن.


موقتەدا سەدر تویتێکی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و پێکنەهێنانی حکومەت کردووە و باس لە بە ئۆپۆزسیۆنبوونیان دەکات بۆماوەیەکی کاتی کە لە ٣٠ رۆژ کەمتر نەبێت.

راشیگەیاندووە، بەھۆی زیادبوونی ئەو فشارانەی کە لە ناوەوە و لەدەرەوە کراوەتە سەری سەرکەوتوو نەبووە لە ھەوڵەکانی بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی.

سەدر نووسیویەتی، ئەگەر لەماوەی مانگێکدا نەتوانرا حکومەت پێکبهێندرێت بڕیاری دیکە دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ""شانازی بەوەوە دەکەم کە پشتم بەخۆم بەست و بەدوای لایەنی دەرەکی نەکەوتم. شانازی بەوەوە دەکەم نەچوومە بەر دادگا بۆ راییکردنی پێداویستییەکانی گەل و داواکارییەکانی پێکھێنانی حکومەت، ئەگەر لایەنەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەوانەی کە هاوپەیمانیش بوون لەگەڵیان سەرکەوتوو بوون لە پێکھێنانی حکومەتێک بۆ ھەڵگرتنی نەھامەتییەکانی گەل ئەوە پیرۆزیان بێت و بەپێچەوانەوە ئەوە بڕیارێکی دیکەمان دەبێـت کە لەکاتی خۆیدا رایدەگەیەنین."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق پێکنەهێندراوە و لایەنەکان کۆن نین لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە بەپێی کاری سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق؛ دەبێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت و ئەویش کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت رابرسپێرێت.













گەلەری