سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار و بۆ ماوەی دوو رۆژ حکومەتی هەرێم کارەبا دەکاتە ٢٤ کاتژمێریی

PM:08:24:15/05/2022

7252 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار و بۆ ماوەی دوو رۆژ حکومەتی هەرێم کارەبا دەکاتە ٢٤ کاتژمێریی. وتەبێژی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، پێدانی کارەبای ٢٤ کاتژمێریی تاقیکردنەوەیە بۆ هەڵسەنگاندنی خواستی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان.


سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، بۆ ماوەی دوو رۆژ کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە ٢٤ کاتژمێریی، ئەوەش تاقیکردنەوەیە بۆ دیاریکردنی بەرکەوتەی پارێزگاکان لە ووزەی کارەبا و دوای ئەو تاقیکردنەوەیە ئاستی پارێزگاکانیان بۆ دەردەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕێگای ئەو تاقیکردنەوەیەوە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان دیاری دەکرێت.













گەلەری