- ڕێگای ساردکردنەوە: دابەزینی پلەی گەرمی رێگری لە ئاوسان دەکات بۆیە بەکار هێنانی سەهۆڵ لەسەر ئەو جێگایانەی کە ئازاری تێدایە هەموو کاتژمێر جارێک بۆ ماوەی ١٥خولەک سوودی دەبێت بەڵام بەرەچاوکردنی ئەو رێنماییەی کە راستەوخۆ سەهۆڵ بەر پێست نەکەوێت بەڵکو دەفرێک یاخود نایلۆنێک یان هەرشتێکی تر بەکاربێت .
- ئاوی گەرم: ئەوە تەنها ساردی نی یە کە سوودی هەیە بەڵکو گەرمیش بەهەمان شێوە بەسوودە چونکە دەبێتە هۆی ئارامکردنەوەی جومگەکان بەتایبەت خۆ شۆردن بە ئاوی شلەتێن و تارادەیەک گەرم ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە بەڵام نابێت هێندە گەرم بێت کە زیانی تەندروستی دیکەی لێ بکەوێتەوە.
- شێلان: ئەمەش رێگایەکی ترە بۆ کەمکردنەوەی ئازار بە تایبەتی قۆڵ و ئەژنۆ.
- دەرمان: هەندێک لە دەرمانە پزیشکیەکان سوودی زۆریان هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بەڵام پێویستە بەکارهێنانەکەی بەپێی رێنمایی پزیشکی پسپۆڕبێت.
- وەرزشكردن: هەموو ئەو هۆکارانەی سەرەوە ناتوانن لە بەهاو گرنگی چارەسەری فیزیکی و سروشتی کەمبکەنەوە ، چونكە ئەو پەڕی پەیوەندی هەیە بە ئازاری جومگەكانەوە هەروەها وەرزشی تایبەت بە هەر تەمەنێک باشترین چارەسەرە بۆ خۆ بەدوورگرتن و کەمترکردنەوەی ئازاری جومگەکان .
ر.ئ