سەردێڕ:

وێنە.. شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات

PM:03:58:15/05/2022

10724 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق نەخشەی ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین دەیانگرێتەوە. هاوکات، ئاماژەی بە ئاستی کاریگەرییان بە خۆڵبارینەکە کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق لە خشتەیەکدا ناوی ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردوە کە بە خۆڵبارینەکەی سبەینی کاریگەر دەبن و ئاستی کاریگەربونەکەشی بڵاوکردووەتەوە.

لە خشتەکەی دەستەی کەشناسی عێراقدا هاتووە لە پارێزگاکانی بەغداد و نەینەوا و ئەنبار و کەربەلا و نەجەف و موسەنا و سەڵاحەدین خۆڵبارینێکی چڕ لە سبەینێوە دەستپیدەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خۆڵبارینەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و زیقار و بەسڕە و دیوانیە لە ئاستێکی مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و واست و میسان بەشێوەیەکی سوک خۆڵبارین دەیانگرێتەوە.













گەلەری