کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت لە عێراق سۆمۆ رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا، بە بەھای سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمە نەوتییەکانیانیان ھاوردە کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای سۆمۆ ئامارێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا، یەک ملیۆن و ٧٣ ھەزار تەن گازاویل ھاوردەی عێراق کراوە کە بەھاکەی ٦٥٧ ملیۆن و ٤٤٠ ھەزار دۆلار بوو.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر لە ساڵی رابردوودا، سێ ملیۆن و
٤٧٥ ھەزار تەن بەنزین بە بەھای دوو ملیار و ٥٤٣ ملیۆن دۆلاری هاوردە کردووە.
ئاماژەی بەوەشداو، ھەر لە ساڵی رابردوودا، ١٦٤ ھەزار تەن
نەوتی سپی بە بەھای ١٠٢ ملیۆن و ٣٤٠ ھەزار دۆلار هاوردە کراوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکەی کۆمپانیای سۆمۆ، تێکڕای بڕی
ھاوردەکراوی بەرهەمە نەوتییەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٧١٢ ھەزار
تەن کە بەھای گشتی دەکاتە سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی عێراق خاوەنی نەوت و
غازی سروشتییە و لەدوای سعودییە دووەم وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتی خاوە لە رێکخراوی
ئۆپیکدا، بەڵام بەهۆی جەنگە یەک لەدوایەکەکان و گەندەڵی خراپ
ئدارەدانی دەوڵەت و سیاسەتی ئابوری و دارایی و نەختینەویی و بازرگانی وڵاتەوە
کەرتی پیشەسازی و پاڵاوتنی نەوتی خاوی بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازبووە و ناچارە
بەرهەمە نەوتییەکان لە دەرەوە ھاوردە بکات.