سەردێڕ:

جۆنسن: ئاگاداری چەند کۆچبەرێکمان کردووەتەوە لەبارەی ناردنیان بۆ رواندا

PM:11:57:14/05/2022

15384 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ٥٠ کۆچبەری نایاسایی وڵاتەکەی ئاگادارکراونەتەوە لەبارەی ناردنیان بۆ رواندا.


بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاند، وەک یەکەم ئەزموون لەسەر پڕۆژەیاسای ناردنی کۆچبەری نایاسایی بۆ رواندا، ٥٠ کۆچبەر ئاگادارکراونەتەوە کە دەنێردرێنە ئەو وڵاتە.

رۆژی هەینی، مایک ئادەمسن بەڕیوبەری جێبەجێکاری خاچی سوری بەریتانی رایگەیاند، بە شێوەیکی راستەوخۆ گوێبیستی کۆچبەران بووە کە ئەوان نیگەرانن لە پلانەکەی حکومەتی بەریتانیا بۆ گواستنەوەیان بۆ رواندا و هەست بە نائارامیی و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەن.

رۆژی ١٤ی نیسانی ئەمساڵ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆچبەران ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە، بریاریانداوە هەر کۆچبەرێک بەنایاسایی بپەرێتەوە بۆ خاکی وڵاتەکەیەیان، دەیگوازنەوە بۆ وڵاتی رواندا لە کیشوەری ئەفریقا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا هەریەکە لە بەریتانیا و رواندا رێککەوتنێکی هاوکارییان پێکەوە واژۆکردووە، بۆ ناردنی ئەو کۆچەبرانەی دەگەنە بەریتانیا بە رێگای نایاسایی بۆ بەڕیتانیا کە بنێردرێن بۆ وڵاتی رواندا کە وڵاتێکی کیشوەری ئەفەریقاتە.

لەوبارەیشەوە، پێشتر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا ئاسان نیە و دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارەی پێناخۆشە، بەڵام ناتوانن هیچ شتێک لەبارەیەوە بکەن."













گەلەری