سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ئەبوزەبی بەشداری لە پرسەی سەرۆکی ئیماڕات کرد

PM:10:45:14/05/2022

3096 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی ئیمارات و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵەکەیان و سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان.

هاوکات، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ئیمارات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای یەکێتی ئیماراتی عەرەبی بە کۆی دەنگ محەمەد بن زاید ئالنەهیانی بە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات هەڵبژارد.

دوێنێ هەینی خەلیفە بن زاید ئالنهیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و دەوڵەتی ئیماراتیش بریاریدا بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ئاڵای وڵات دابگرێت.













گەلەری