سەردێڕ:

کەشناسی: ئەگەری بارانبارین هەیە

PM:10:15:14/05/2022

16488 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاویەکانی دەرەوەی شارەکانی هەرێم لە هەندێ کات و ناوچە هەوری تەواو و نمە باران دەبێت، لە دوای نیوەرۆش ئەگەری درووسبوونی تۆز و خۆلێکی سووک هەیە.


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێمی بۆ ئەمشەو و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند بۆ ئەمشەو ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و بۆ سبەینێش یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆشەوە ئەگەری دروستبوونی خۆڵێکی سووک و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری تاوە باران هەیە.

هاوکات کەشناسیی عێراقیش کەش و هەوای هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

رۆژی یەکشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و ئەگەری بوونی چەند پەڵە هەورێکیش هەیە.

رۆژی دووشەممە، کەش نیمچە هەوردەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە لەچاو رۆژەکانی پێشتردا.

رۆژی سێشەممە، کەش ساماڵە و پێشبینی چەند پەڵە هەورێک دەکرێت.

رۆژی چوارشەممە، پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێم بەرزدەبنەوە.

هاوکات، لەلایەن خۆیەوە، ئاسۆ کەمال بەڕیوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە بەڵام ئەم شەپۆلە ناگاتە ناوچەکانی هەرێم کوردستان و گاریگەری لەسەر هەرێم نابێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەری هەیە رۆژانی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.













گەلەری