سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم کەسێک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە

PM:07:46:14/05/2022

77468 جار خوێندراوەتەوە

لەناوبازاڕی سەنگەسەر کەسێک دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەسەختی بریندارکرا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.


شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناوبازاری سەنگەسەر کەسێک دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختی بریندار بووە و تەندروستی ناجێگیرە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە پێشتر دەڵاڵی سلێمان هەڵشۆیی بووە، بەڵام نازانرێت هۆکاری ئەوەی تەقەی لێکراوە پەیوەندی بەو بابەتەوە هەیە یاخود نا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسەی تەقەی کردووە دەستگیرکراوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین رووداوی شەڕەتەقە و دەستڕێژی گولـلەدا، لە شەقامی شەست مەتری سلێمانی و قەزای خەباتی هەولێر و بانی مەقان، حەوت کەس کوژران و نزیکەی ١٠ کەس برینداربوون.

 

سابر عەبدوڵا، قەڵادزێ
باخان تۆفیق، رانیە













گەلەری