سەردێڕ:

مستەفا کازمی: ئەگەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێبەجێ بکرێت گرنگی پێکهێنانی حکومەتی نوێ نامێنێت.

PM:05:02:14/05/2022

2972 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک پەسەندبکات پێویست ناکات حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێندرێت.


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە میدیاکان رایگەیاند، عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کە لە رێگەی حکومەتی کاربەڕیکەری عێراقەوە پێشکەشی پەرلەمانی کردووە، مەبەست لێی تەرخانکردنی بڕە پارەیەکە بۆ دابینکردنی پێداویستیە رۆژانەکانی هاوڵاتیان.

باسی لەوەشکردووە، ئەو پڕۆژەیاسایە پێویستی بە ١٠ ترلیۆن دینار هەیە و حکومەتی ئێستای عێراق بە بڕی ٣٥ ترلیۆن دینار ئەم پڕۆژەیەی پێشکەش بە پەرلەمان کردووە.

لەبارەی تێجوی پڕۆژەکەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکراشیکردووە، حکومەت دەیەوێت لە رێی ئەم پڕۆژەیاسایەوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی عێراق بدات و دڵنیای بۆ فۆڕمی بایەعی دابین بکات و قەرزەکانی کەرتی کارەبا بداتەوە و قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی بداتەوە و پڕۆژەکانی بنیادنانەوە لە عێراق کارا بکریتەوە و شایستە داراییەکانی پڕۆژە بچوکەکانیش بدات.

مستەفا کازمی ئەوەشیخستەڕوو، "هاوپەیمانی سێ قۆڵی دەیەوێت حکومەتی ئێستای عێراق هەتا ماوەیەکی نادیار بەردەوامبێت لە کارەکانی."

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئەم حکومەتەی ئێستا کە کاربەڕیکەرە بتوانێت پڕۆژەیەکی ٣٥ ترلیۆن دینار بەبێ کێشە پێشکەشی پەرلەمان بکات، ئەوا دەشتوانێت پڕۆژەیاسای بوجەی ٢٠٢٢ کە بڕەکەی ١٠٠ ترلیۆن دینار پێشکەشبکات و دەنگی لەسەر بدرێت.

کازمی دەشڵێت، "ئەگەر ئەم پڕۆژەیاسا ٣٥ ترلیۆنیە لە پەرلەمان تێبپەڕێندرێت ئەوا نیشانەیەکە بۆ ئەوەی هەتا ساڵی تازە ئەم حکومەتە دەتوانێت کارەکانی حکومەتی بنچینەی عێراق بەڕێبکات.

باسی لەوەشکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەریمانیەتی فەتح رەتیدەکەنەوە دەنگ بە پڕۆژەیاساکە بدەن بە هۆی ئەوەی دەیانوێت پارە بە فیڕۆبدەن لە ژێر ناوی ئاسایشی خۆراکدا بێ ئەوەی یاسا و بوجەیەکی دیاریکراوی هەبێت.












گەلەری