سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: رۆژانی داهاتوو کرانەوەیەک بەڕووی قەیرانی سیاسیدا روودەدات

PM:03:31:14/05/2022

5560 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییەی کە لە چوارچێوەی هەمانگییدا کراوە، لەلایەن سەرجەم پارتە سیاسییەکانی عێراقەوە بەتایبەتیش لایەنی سوننە و کورد، پەسەند کراوە و پێشوازی لێکراوە.


ئەمڕۆ شەممە، رەفیق ساڵحی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا ناوخۆییەکان رایگەیاند، ئاڕاستەیەکی گشتی هەیە لەبەردەم سەرجەم پارتە سیاسییەکاندا بەرامبەر بەم دەستپێشخەرییە کە لەچوارچێوەی هەمانگییدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی کراوە.

دەشڵێت، ئەمەش لەبەرئەوەی تەواوی لایەنەکان دەسپێشخەرییەکەیان پەسەندیانکردووە بە حزبە سوننی و کوردییەکانیشەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم دەستپێشخەرییە لە پێناو خزمەتکردنی وڵات و هاوڵاتییاندایە و دەکرێت ببێتە هۆی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی عێراق.

رەفیق ساڵحی ئاماژەی بەوەشدا، گەلی عێراق لە رۆژانی داهاتوودا شاهیدی بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو دەبن لەبارەی قەیرانی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ترشینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچووە و بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە تا ئێستا نەتواندراوە حکومەت پێبهێندرێت.












گەلەری