سەردێڕ:

عێراق لەماوەی پێنج مانگدا ١٠ دەستپێشخەری سیاسی کراوە

AM:11:04:14/05/2022

692 جار خوێندراوەتەوە

پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا چووەتە قۆناغێکی چەقبەستووییەوە بەجۆرێک تەنها لە ماوەی پێنج مانگدا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان ١٠ دەستپێشخەری لەلایەن پارت و سەرکردە سیاسییەکانەوە خراوەتەڕوو.


قەیرانی سیاسی عێراق کورت دەکرێتەوە لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی لەلایەن هاوپەیمانی "رزگارکردنی نیشتیمان" لە پارتی و سوننەکان و رەوتی سەدر پێکهاتووە و پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان لەسەر داوای چوارچێوەی هەماهەنگی.

هاوپەیمانی رزگاکردنی نیشتیمان داوادەکات حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبهێنرێت و هێزەکانی دیکە ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی بە‌هێز تاببنە چاودێر بەسەر حکومەت و کار و ئەرکەکانییەوە. چوارچێوەی هەماهەنگیش لەو باوەڕەدایە ئێستا قۆناغی بە ئۆپۆزسیۆن نەهاتووە و دەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بیر لەم هەنگاوە بکرێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، لە سەرەتای مانگی کانونی دووەمی ئەم ساڵەوە و لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا لایەنەسیاسییەکان و سەرکردەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی عێراق ١٠ دەستپێشخەری جیاوازییان پێشکەشکردووە کە هیچ کامیان تا ئێستا نەبووەتە جێگەی قەبوڵی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان.

یەکەم دەستپێشخەری لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییەوە دەستی پێکرد کاتێک هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی ناردە لای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە ناوچەی حەنانە لە شاری نەجەف بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەبارەی بەردەوامیدان بە پرۆسەی سیاسی عێراق، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

لەلایەن خۆیانەوە، هەریەک لە ئەیاد عەلاوی و عادل عەبدولمەهدی، کە هەر دووکیان سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بوون، عەمار حەکیم سەرۆکی روتی حیکمە دەستپێشخەری خۆیان خستووەتە بەردەم لایەن و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق سەبارەت بە کۆتاییهێنانی قەیرانی سیاسی لە وڵاتدا، بەڵام هیچ لایەنێک بەدەم دەستپێشخەرییەکانیانەوە نەچوون و قەبوڵکراونەبوون.

هەروەها، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەلایەن خۆیەوە سێجار لە سێ دۆخی جیاوازدا، دەستپێشخەری سیاسی خستووەتە بەردەم لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان و لە هەر سێجارەکەشدا پێداگری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی کردووە.

لەکۆتا دەستپێشخەری موقتەدا سەدردا داوای لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کرد کە ژمارەیەن ٤٠ پەرلەمانتارە حکومەتی سەربەخۆکان پێکبهێنن و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردن و بەڵێنی پێدان رەوتەکەی هیچ وەزارەتێک لەو حکومەتەدا وەرناگرێت و تەنانەت خۆیان کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکەن.

لەبەرامبەردا، چوارچێوەی هەماهەنگی لە چەند مانگی رابردوودا دوو جار دەستپێشخەرییان خستە بەردەم لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی بنکەفراوان لەسەر بنەمای سازانی سیاسی و مەرجەکانی خۆیشی ئاشکرا کردووە، بەڵام دواجار نەیتوانیەوە کێشە چارەسەر بکات.

هەروەها، هاوپەیمانی لە "پێناو خەڵک" کە لە هەریەک لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و جوڵانەوەی ئیمتیداد پێکهاتووە و ١٨ کورسی پەلەمانییان بەدەستهێناوە و تا ئێستا گەورەترین فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمانی عێراقە و هەر لەسەرتاوە ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند کە بەشداری پێکهێنانی هیچ حکومەتێک ناکات و هیچ پلە و پۆستێکیش وەناگرێت بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە سیاسەتی پشکپشکێنە، دەستپێشخەرییەکی خستە بەردەم لایەن سیاسییەکان، بەڵام چونکە لەبەرژەوەندی حزبە باڵادەستەکان نەبوو، چونکە کۆتایی بە عورفە سیاسییە دەهێنا کە لە ٢٠٠٣ەوە عێراق پێێەوە گرفتارە، هیچ لایەنێک ئامادەنەبوون دەستبەرداری بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیانبن و کۆتایی بە قەیرانی سیاسی عێراق بهێنن.

ئێوارەی دوێنێ عزەت شابەندەر

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان وەڵامی داواکاریی و دەستپێشخەرییەکی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بدەنەوە لە پێکهێنانی حکومەتێکی سەربەخۆ و بەشداری نەکردنی رەوتی سەدر لە پێکهێنانی حکومەتەکە و وەرنگرتنی هیچ وەزارەت و پۆستێک تیایدا.













گەلەری