چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتژمێر ١ رووداوێکی تەقەکردن لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود هەبووە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. دەشڵێت، "تا ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە".
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتژمێر ١ رووداوێکی تەقەکردن لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود هەبووە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، تەقەکەرو
بریندارەکان کەسی یەکترن و بریندارەکان لەنەخۆشخانەی شارن و فیشەکەکان بەر قاچیان
کەوتووە.
چاوگەکە ئەوەشی
خستووەتەڕوو، لەبارەی رووداوەکەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە و تەقکەرەکە دەستگیر نەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٢ی ٥ ی٢٠٢٢ سامان نادر بەرێوەبەری
سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی
تەقەکردندا کە لە شەقامی شەست مەتری نزیک گەڕەکی کازیوە روویداوە، کەسێک کوژراوە و سێ کەسیش
بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان
رووداوەکە لەنێوان دوو گروپدا روویداوە و گروپێکیان لە کەمیندابوون و چاوەڕوانی گەیشتنی
لایەنی دووەم بوون و ئەو کەسەش کە کوژراوە پەیوەندی بە لایەنێکی رووداوەکەوە هەبووە.
لای خۆشییەوە، ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری
پۆلیس سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە
دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
کارزان تاریق - سلێمانی