سەردێڕ:

کوشتارگەی نوێی سلێمانی داوایەکی ئاراستەی هاوڵاتییان کرد

AM:09:00:14/05/2022

7196 جار خوێندراوەتەوە

کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەگومانی هەبوونی گەنە بە چەند ئاژەڵێکەوە رەتکراونەتەوە سەرببڕدڕێن. داواش لەهاوڵاتییان دەکات گۆشتی سەر شەقامەکان نەکڕن.


ئەمڕۆ شەممە، کوشتارگەی نوێی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات گۆشتی سەرجادە و شەقامەکان نەکڕن، چونکە پشکنینیان بۆ نەکراوە و نازانرێت ئایا دەتوانرێت بخورێت یان نا.

دەشڵێت، بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون هاوکارییان بکەن تا بتوانن پێکەوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکەن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیرناوەکەیاندا هاتووە، چەند ئاژەڵیک بەهۆی بوونی گەنە پێیانەوە لەلایەن ستافی پزیشکییەوە رەتکراونەتەوە سەر ببڕدرێن، بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوبوونەوە و تۆمار کردنی چەند حاڵەتێکی پەتای تای خوێنبەربوونی راگەیاند کە ژمارەیەک توشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستدا. هاوکات، هەفتەی رابردوو بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پاڕیزگای هەولێر یەکەم حاڵەتی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوونی لە پارێزگاکە راگەیاند.












گەلەری