سەردێڕ:

وەزارەتی کاری عێراق لە بارەی دابینکردنی موچەی ئەم توێژەوە دڵنیاییدەدات

AM:08:38:14/05/2022

6260 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕەپارەیەی وەک موچە دەدرێت بە چاودێرانی کۆمەڵایەتی بۆ ئەمساڵ دابینکراوە و بەردەستە و هیچ گرفتێکی نییە و پێیان دەدرێت.


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، چەندین خێزان لەناو داتا بەیسی دەستەی پاراستنی تۆکمەڵایەتی تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی ٣٠٠ خێزانیش ریکاری تۆمارکردنەکانیان تەواوبووە، بەڵام ٩٧ هەزار خێزانی دیکە هەن کە تا ئێستا رێکاری تۆمارکردنەکانیان تەواو نەبووە.

هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو خێزانانە چەند ساڵێکە یاسای چاودێری کۆمەڵاتی گرتونەتییەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی تەواو نەتوانراوە کارەکانیان رایبکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕە پارەیەیی پێویستە دابینبکرێت بۆ پێدانی موچەی ئەو خێزانانەش نزیکەی ترلیۆنێک و ٨٠ ملیار دینارە، هەربۆیە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە ئەو بڕە پارەیە لەناو یاسای پشتیوانی کردنی کتوپڕ بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری جێگیربکرێت.

لەکۆتایی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دا هاتووە، موچەی ئەم ساڵی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ چاودێران بەردەستە و هیچ گرفتێکی تێدانییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەرێم تا ئێستا موچەی مانگی سێی بەشێک لە موچەخۆران دابەشنەکراوە و سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زۆربوونی داهاتی ناوخۆیی، بەڵام هێشتا موچە خۆران دڵنیانین لە دابینکردنی موچەکانیان لەم ساڵدا و بەردوام لەچاوەڕوانی ئەوەدان حکومەت کێشەیەک بکاتە بەهانە بۆ دواخستنی دابەشکردنی موچە یان لێبڕین و پاشەکەوتکردنی.












گەلەری