سەردێڕ:

سبەینێ ئەم دیاردە گەردوونییە بۆ یەکەمجار لەم ساڵدا لەم وڵاتە عەرەبییە روودەدات

PM:11:02:13/05/2022

14760 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ لە ئاسمانی سعودییە و وڵاتانی عەرەبیدا بۆ یەکەمجار لەم ساڵدا مانگ بەشێوەیەکی گەورەتر و درەوشاوەتر دەردەکەوێت ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی زۆر لەزەوی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە دەرکەوتنە ئاساییەکانی بە درێژایی ساڵ.


ئەمڕۆ هەینی، ماجید ئەبو زاهرە سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە لە شاری جیدە، بە مالپەڕی ئەلعەرەبیە نێتی راگەیاند، چەمکی "مانگی گەورە" بە مانگ دەوترێت جا مانگی چواردەشەوە و پڕبێت یان بەشێوەی نزیکبوونەوەبێت بەشێوەیەک دووری نێوان چەقی مانگ و چەقی زەوی ٣٦٢.١٤٦ کیلۆمەتربێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، مانگی چواردە و پڕ چەقەکەی بە دوری ٣٦٢.١٢٧ کیلۆمەتر لە چەقی زەوییەوە دوردەبێت.

دەشڵێت، سبەینێ لەکاتی خۆرئابوابووندا مانگ لە ئاسۆی باشوری خۆرهەڵەتی سعودییەوە هەڵدێت و رەنگی پرتەقاڵی دەبێت بەهۆی ئەو تۆز و خۆڵەی لەئاسماندا هەیە، بەمەش ئەو تیشکانەی لێیەوە دەردەچن دەشکێنەوە و ئەو رەنگە بەمانگ دەدەن.

ماجید ئەبو زاهرە ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێوەیەکی ئاسایی هەموو مانگێک مانگ نوێ دەبێتەوە و لەشەوی چواردەدا بە پڕی و بەڕەنگێکی زیوی دەردەکەوێت، ئەمەس بەهۆی بەرزی و دوری لەزەییەوە وادەردەکەوێت و تا بەرەبەیان و کاتی خۆر هەڵاتن بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەتوانرێت بوترێت شەوی داهاتوو مانگ هاوشێوەی مانگی چواردە بەدرێژایی شەو دەبینرێت، بەڵام کاتێک مانگ بە گۆشەی ١٨٠ پلە لە خۆر دوور دەبێت، دەتوانرێت پێی بوترێت مانگی چواردە، ئەمەش تا رۆژی دووشەممەکاتژمێر ٧ و ١٤ خولەک بەردەوامدەبێت و لەماوەی ئەم مانگەدا نیووە پڕ دەبێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە لە شاری جیدە، باسی لەوەشکردووە، لەدوای کاتژمێر ١١ و ١٣ خولەکەوە دەگاتە نزیکترین خاڵی لە زەوییەوە، هەربۆیە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٧ی ئایار کاتژمێر ٦ و ٢٧ خولەک مانگ بەشێوەیەکی روون دەردکەوێت کە بەڕێژەی ٥.٣٪ پانتر و رونتر دەردەکەوێت.

دەشڵێت، لەم ساتەتدا خڵکی بەڕوونی دەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان مانگی چواردەی ئاسایی و مانگی گەورەدا.

هەروەها، لەبارەی کاریگەری دەرکەوتنەکەیەوە، ماجید ئەبو زاهرە سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەکاتی دەرکەونتیدا جگە لە دیاردەکانی هەڵکشان و داکشانی ئاودا، هیچ کاریگەرییەکی دیکەی بۆ سەر زەوی نابێت. بەڵام ئەوەی جیاواز دەبێت لە دەرکەوتنی مانگدا لە شەوانی چواردەدا ئەویە، لەم دەرکەوتنەیدا خەڵکی دەتوانن چاڵەکانی مانگ و بەرز و نزمی سەر روی مانگ بە رونی ببینن چونکە سێبەرەکەی زۆر کەم دەبێت و تیشکی خۆر بەتەواوەتی لەسەر رووی مانگ دەدات.













گەلەری