بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا، بەیانی ئەمڕۆ کۆچبەرێکی بەڕەگەز عێراقی لە نزیک شاری ئاخن لە خۆرئاوای ئەڵمانیا لەناو شەمەندەفەرێک بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و ژمارەیەک ھاوڵاتی بریندار دەکات چواریان رەوانەی نەخۆشخانە کراون. دەشڵێت، "کۆچبەرە عێراقییەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە".
ئەمڕۆ هەینی، هەڵگورد عومەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا، بەیانی ئەمڕۆ کۆچبەرێکی بەڕەگەز عێراقی لە نزیک شاری ئاخن لە خۆرئاوای ئەڵمانیا لەناو شەمەندەفەرێک بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و ژمارەیەک ھاوڵاتی بریندار دەکات.
دەشڵێت، چوار لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و هێرشبەرەکەش
لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
هەربە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، پۆلیسی شاری کۆڵن ئاشکرای
کردووە، بریندارەکان برینەکانیان ئاساییەو
مەترسی لەسەر ژیانیان نیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆچبەرەکە تەمەنی ٣١ ساڵە لە ٢٠١٧ رووی لە ئەڵمانیا کردووە و بەپێی زانیارییەکان لە کەمپی کۆچبەران
ژیاوە تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان، کۆچبەرە عێراقییەکە پێش ئەوەی ھێرش بکات بێزاری خۆی خۆی دەربڕیووە و باسی لە دۆخی بێکاری خۆی کردووە. تا ئێستاش ئاشکرا نەکراوە کۆچبەرەکە لە چ نەتەوەیەکە.