گەردونناسانی چینی رایانگەیاند، ئەو کانزا شێدارانەی لەسەر هەسارەی مەریخ دۆزرانەوتەوە ئاماژە بەوە دەدەن ئەو شوێنە پێشتر زەریابووە و پێش ٧٠٠ ملیۆن ساڵ ئاو لەسەر رووی ئەو هەسارەیە هەبووە.
زانیان و گەردونناسانی چینی رۆژی چوارشەممەی نوێترین توێژینەوەی خۆیان لە گۆڤاری سایەنس ئەدڤانسیزدا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی شیکارکردنی داتاکان و زانیارییەکان کە کەشتی گەڕۆکی چۆڕونگی چینی رەوانەی کردوون، تێبینی کراوە چەندین ئاماژەهەن لەبارەی بوونی ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ.
دەشڵێن، بەگوێرەی ئاماژەکانی شیکارکردنی داتاکان و نمونەی کانزا شێدارەکان پێش ٧٠٠ ملیۆن ساڵ ئاو
لەسەر هەسارەی مەریخ هەبووە.
زانایان لەو باوەڕەدان، هەسارە مەریخ پێش سێ ملیار ساڵ دوای کۆتایهاتنی
چاخی جیۆلۆجی دووەم کەبە هەسبیری ناسراوە ئاوی تێدابووە، بەڵام لەماوەی ئەمازۆنیدا
هیچ ئاوێک لەسەر ئەو هەسارەیە نەبووە و نییە.
زانیان و گەردونناسانی چینی ئاماژەیەن بەوەشداوە، ئەو خاکەی کانزاکانی
تێدایە و کەشتی گەڕۆکی چۆڕونگ نمونەی لە چینی توێکڵی رەقی رووی هەسارەی مەریخ لێوەرگرتوون،
ئەگەری ئەوەی دروستکردووە لەو سەردەمەدا هەسارەکە ئاوی ژێرزەوی بووبێت یان
توانەوەی بەستەڵەکی شاخە بەفرینەکان روویدابێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی ئایاری ساڵی رابردوو کەشتی گەڕۆکی چۆڕونگی چینی لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە و نزیکەی دوو
کیلۆمەتر لە دووری شوێنی نیشتنەوەکەی دەستی بەگەشتەکەی لەسەر رووی ئەوهەسارەیە کرد
و پرۆسەی کۆکردنەوەی داتا و نمونەکانی
دەستپێکرد و رەوانەی دەزگای گەردونناسی نیشتیمانی چینی کرد.