بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق بەمەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و سوتانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بە گشتی و گەنم و جۆ و دانەوێڵە بەگشتی لە کۆتایی وەرزی بەهار و هاتنی وەرزی هاویندا ١٤ رێنمایی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری ئاگر کەوتنەوە و دوور کەوتنەوە لە رووداوەکانی ساڵی پار لە سوتانی گەنم و جۆ و بەرهەمی جوتیاران، پێویستە ئەم رێنماییانە لەبەرچاو بیگرێن:
١-لەناو بێستان و نزیک
کیڵگەکانی گەنم و جۆ بەهیچ شێوەیەک ئاگر نەکرێتەوە بەمەبەستی ئامادەکردنی خواردن،
یان لە شوێنێکی تەواو پارێزراودا ئاگربکرێتەوە.
٢- پێویستە جوتیاران پێداویستییەکانی ئاگر کوژاندەنەوەیان بەردەست بێت
وەک ئاو.
٣- بەهیچ شێوەیەک نابێت جوتیاران جگەرە بەکاربهێنن لە نزیک کێڵگەکانی
گەنم و جۆ و دانەوێڵە، چونکە دەبێتە هۆکاری سەرەکی ئاگر
کەوتنەوە.
٤- نابێت بەهیچ شێوەیە نەوت و بەنزین و گاز لەنزیک یان لەناو بێستان و کێڵگەکانی گەنم و جۆ
بڕێژرێن.
٥- بەردەوام ئامێرەکانی دەڕاسە و تراکتۆر و هەر ئامێرێکی دیکە زوزو چاکبکرێنەوە
و پشکنینیا بۆ بکرێت و بەشەکانی کارەبایی ئەو ئامێرانە پشکنینیان بۆ بکرێت تا
دزینی کارەبایان نەبێت و ببێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە.
٦- نابێت بەهیچ شێوەیەک پارچە شوشەی شکاو لەناو یان نزیک بێستان و
کێڵگەکانی گەنم و جۆدا فڕێبدرێت، چونکە دەبێتە هۆی ئاگر کەوتنەوە.
٧- نابێت بەهیچ شێوەیەک لەناو یان نزیک کیڵگەکانی گەنم و جۆدا کاری لەحیم
کاری ئەنجامبدرێت، چونکە لەئەگری پریشکەکانی ئاگر دەکەوێتەوە.
٨- نابێت جوتیاران ئاگاداری منداڵەکانیان نەبن، چونکە ئەگەری هەیە ئاگر
بکەنەوە و ئاگر بکەوێتەوە.
٩- پێویستە جوتیاران ئاگاداری ئەو وایەری کارەبایانەبن کە بەسەر بێستان و
کێڵگەکانیاندا هەڵواسراون و وزەی کارەبا دەگوازنەوە.
١٠- پێویستە بێستانەکان و کێڵگەکانی گەنم و جۆ پاودەری ئاگر کوژێنەوەی ١٢
کیلۆگرامی هەبێت و لەسەر تراکتۆرەکانیشیان
پاودەری ٦ کیلۆگرامی هەبێت.
١١- پێویستە لەو رۆژانەی ئەگەری هەورەتریشقە هەیە، جوتیاران وریابن
و بە ئاگاییەوە مامەڵە بکەن.
١٢- پێویستە لە نێوان کێڵگەکاندا ئاگر بڕ دروستبکرێن کە لە ١٠ مەتر کەمتر
نەبێت.
١٣- ئەو پوش و گیا وشکەی لەسەر رێگای گشتی هەیە پێویستە لاببرێن و دور
بخرێنەوە، چونکە دورنییە نەبنە سەرچاوەی ئاگر کەوتنەوە.
١٤- خاڵی بنەڕەتی ئەوەیە لە ئەگەری هەر ئاگر کەوتنەوەیەک راستەو خۆ
پەیوەندی بکرێت بە ژمارە ١١٥ی بەرگری شارستانی و تیمەکانی فریاگوزاری بەخێراترین شێوە بە ئامانجی زو کۆنتڕۆڵکردنی
ئاگر و رێگری کردن لە روودانی کارەسات.
كـ ، ئـ