سەردێڕ:

مژدەیەکی دڵخۆشکەر بۆ جوتیارانی ھەرێم

PM:04:03:13/05/2022

13992 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، پۆلێنکردنی گەنم لەسەر بنەمای پلە نامێنێت.


رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمساڵ لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا پۆلێنکردن لەسەر بنەمای پلەی یەک و دوو سێ نامێنێت و پارەی وەرگرتنی هەر تۆنێکیش ٥٠ یاخود ١٠٠ هەزار دینار زیاد دەکرێت.

رۆژی ٨ی مانگی رابردوو، نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە سەرجەم سایلۆکان دەست بەئامادەکاری کردووە بۆ وەگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وتیشی عێراق سەرجەم گەنمی جوتیاران وەردەگرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم باسی لەوەشکردبوو، بۆ هەر تۆنێک گەنمی پلە یەک بڕی ٧٥٠ هەزار دیناری عێراقی دیاریکراوە، هەروەها لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی گەنم لە جیھاندا نرخی وەرگرتنی گەنم لە ناوخۆ بە رێژەی ٢٠٪ زیاد دەكرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم گەنمی جوتیارانیان لەسەر بنەمای پۆلێنکردنی گەنم بۆ پلە یەک و دوو وەردەگرت و بەمەش نرخی گەنمەکان جیاواز بوون.

 

 

لـ ، لـ

كـ ، ئـ













گەلەری