لەماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە و هەر ئۆنسەیەک لە سەروی هەزار و ٩٠٠ دۆلاری ئەمریکییەوە دابەزیووە بۆ هەرزار و ٨٢٤ دۆلاری ئەمریکی.
ئەمڕۆ هەرینی، نرخی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە بە هەزار و ٨٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٤ دۆلاری دیکە دابەزیووە.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٥٨ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک
کیلۆگرامیش بە ٥٨ هەزار و ٦٤٢ دۆلارە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٢٨ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٤ هەزار دینارە.