AM:09:50:13/05/2022
3816 جار خوێندراوەتەوە
شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا بەشێک لە گوندەکانی سنوری ئامێدی بۆردوومان کرد و دواتریش دەستی بە تۆپبارانکردنی هەمان ناوچە کرد.
پەیامنێری ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەورووبەری گوندی خاستووی خواروویان لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد و دواتریش بۆ ماوەیەک دەستیان بە تۆپباران کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شوێنانەی
بۆردوومان کراون زۆر نزیکن لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانەوە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی
لەناو خەڵکی ئەو ناوچەیەدا دروستکردوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە سوپای
تورکیا بەردەوام ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات.