سەردێڕ:

یەکەی ژمارە چواری وێستگەی کارۆ ئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە

AM:08:39:13/05/2022

3724 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی، یەکەی ژمارە ٤ی وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان بەگەڕخرایەوە.


رۆژی پێنجشەممە، بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەبوبەکر حمد حسێن بەڕێوەبەری وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان ئاشکرایکردووە، دوای ساڵێک لە لەکارکەوتنی بەهەوڵ و ماندوبوونی ئەندازیار و تەکنیککار و کرێکارانی وێستگەکە توانرا یەکەی ٤ی وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان بەگەڕبخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگەڕخستنەوەی یەکەکە خەرجییەکی بەرچاوی پێویست نەبووە و ئەوەش دەستکەوتێکی زۆر گەورە و گرنگە بۆ وێستگەکە.

هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کارەبای سلێمانی، بەگەڕخستنەوەی ئەو یەکەیە ئەگەر کۆمپانیا ئەنجامی بدایە ملیۆنان دۆلار لەسەر حکومەتی هەرێم دەکەوت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی سی ساڵە حکومەتی هەرێم و کابینە یەک لە دوا یەکەکانی نەیانتوانیوە کێشەی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێم چارەسەر بکەن و کارەبای هەمیشەیی دابین بکەن.













گەلەری