سەردێڕ:

لە شیلادزێ پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روویدا

PM:11:10:12/05/2022

4844 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سنوری شیلادزێ رایگەیاند، گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری شیلادزێ هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا و دواتریش فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕاشیگەیاند، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا شەس جار هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر گوندی خاستو لە ناحیەی شیلادزێ ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە زیانی مادی بەر چەند ماڵێکی گوندەکە کەوتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ‌هێزەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە سەریهەڵداوەتەوە.













گەلەری