سەردێڕ:

دووەمین حاڵەتی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

PM:11:02:12/05/2022

2144 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، دووەمین حاڵەتی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا و ئاماژەی بەوەشکرد نەخۆشەکە بەهیچ شێوەیەک گۆشتفرۆش نییە و گوماندەکرێت لە رێی مێروویەکەوە پەتاکەی بۆ گوزرابێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەبیل حەمدی بوشناق بەڕێوبەری تەندروستیی کەرکوک، بە تۆڕی هەواڵی عێراقیی راگەیاند، گومان لە نەخۆشێک کراوە کە تووشی پەتاکە بووبێت، بۆیە سامپڵی خوێنی لێوەرگیراوە و نێردراوە بۆ تاقیگەی تەندروستیی ناوچەکە، دواتریش ئەنجامەکان ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە نەخۆشەکە هەڵگری ڤایرۆسی پەتای تای خوێنبەربوونە.

ئاماژەی بەوەش داوە، بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی کەرکوک رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دابڕینی نەخۆشەکە لە نەخۆشەکانی دیکە و سامپڵی خوێنی خێزانەکەشیان وەرگرتووە تا دڵنیابن ئەوانیش بەهەمان شێوە تووشبوون یاخود نا.

روونیشی کردەوە، بارودۆخی نەخۆشەکە جێگیرە تەنها بەدەست کەمخوێنییەوە دەناڵێنێت و ئاشکراشیکرد، نەخۆشەکە بەهیچ شێوەیەک گۆشتفرۆش نییە و گوماندەکرێت لە ڕێی مێروویەکەوە پەتاکەی بۆ گوزرابێتەوە.













گەلەری