سەردێڕ:

دۆمینیکا پێدانی پاسپۆڕت بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان رادەگرێت

PM:09:15:12/05/2022

37404 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی دۆمینیکا بەشی پێدانی پاسپۆڕت لە رێگەی وەبەرهێنانەوە رایگەیاند ، نیگەرانن لەبارەی ئەو دۆسیانەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و سوریا دێن و بۆ ئەو مەبەستەش پێدانی پاسپۆڕتیان قەدەغە کردووە.


لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی دۆمینیکا بەشی پێدانی پاسپۆڕت لە رێگەی وەبەرهێنانەوە ئاماژە بەوەشکراوە بە دیاریکراوی خەڵی شارەکانی (هەولێر، ئامێدی، دهۆک، کەرکوک، لالش، رانییە، سۆران، سلێمانی، زاخۆ) ئەو دۆسیانە دێن کە جێگەی گومانن.

باس لەوەشکراوە، بە نیازن بە سەرجەم سیاسەت و رێکارەکانی دۆسییەکانی ئەم ناوچانەدا بچنەوە و لە ماوەی پێداچونەوەکەشدا بەشێوەیەکی راستەوخۆ تەواوی ئەو دۆسیانەی لەو ناوچانەوە پێیاندەگات بۆ ماوەیەکی کاتیی رادەگیرێن و لە پاش پێداچوونەوەکەش پێویستیی و رێکاری نوێ بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆڕتەکە رادەگەیەنن.

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستاشدا سەرجەم نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان کە بە باکوری عێراق ناوی بردووە و سوریا قەدەغە کراون لە داواکاری بۆ پاسپۆڕتی دۆمینیکی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتەکە لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە داواکاریی پاسپۆڕتی دۆمینیکی هاوڵاتیانی روسیا و بێلاروسیا رەتدەکاتەوە و پێدانی پاسپۆڕتی بە هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتەش راگرتووە.

لە هەرێمی کوردستان، ماوەی چەند ساڵێکە چەند کۆمپانیایەک لە رێگەی وەبەرهێنان و کڕینی پاسپۆڕتەوە مامەڵەی وەرگرتنی پاسپڕۆڕتی دۆمۆنیکا بۆ هاوڵاتییان دەکەن لەبەرامبەر وەرگرتنی برێک پارەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، داواکردنی مافی بە هاوڵاتییبوون بۆ هاوڵاتییانی کۆریای باکور و سۆدانیش رەتکراوەتەوە لەم دۆخانەکدا، (بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کەمتر لە وڵاتەکەی نەژیابێت و هیچ سەرمایەیەکی گرنگی لەوێ نەبێت و هیچ جۆرە بزنسێک یاخود چالاکییەکی هاوشێوەی لەو وڵاتانە یاخود لەگەڵ ئەو وڵاتانە نەبووبێت.)













گەلەری