PM:06:55:12/05/2022
5280 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی یەکێتی لەسەر دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە سلێمانی لێدوانی جیاواز بڵاودەکەنەوە و میدیاکانی نزیک لە قوباد تاڵەبانی دەڵێن لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی موچەی فەرمانبەران دابینکراوە، بەشێک لە میدیاکانی یەکێتیش دەڵێن، بافڵ تاڵەبانی موچەی فەرمانبەرانی دابینکردووە.
میدیاکانی نزیک لە قوباد تاڵەبانی بڵاویانکردەوە، کە بە هەوڵی جێگری سەرۆکی حکومەت موچە بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ و فەرمانگەکان دابینکراوە.
بەڵام بەشێکی دیکە لە میدیاکانی
یەکێتی دەڵێن، بە هەوڵی بافڵ تاڵەبانی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی فەرمانگە و
زانکۆکان دابینکراوە.