کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق راگەیهندراوێکی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ هیچ هەرێمێک نییە سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکات بۆ هەناردەکردنی نەوت و غاز و دەڵێت، "ئەوە پێچەوانەی دەستوورە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ هیچ هەرێمی سەربەخۆ نییە بەشێوەیەکی تاکلایەنە و لەدەرەوەی ئاگاداری حکومەتی فیدراڵی گرێبەست لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بکات.
دەشڵێت، "حکومەتی فیدراڵی
مافی چاودێری و سەرپەرشتی ئەو کێڵگانەی هەیە کە لە داهاتوودا ئەگەری دۆزینەوەیان
هەیە."
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، گررێبەستە نەوتیەکانی هەرێم نادەستورین و هیچ هەرێمێکی سەربەخۆ
لەناو عێراقدا ناتوانێت گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٥ی شوباتی
٢٠٢٢ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا یاسای فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی
هەرێمەوە نا دەستورییە و دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندی دەستوریبێت و نەوتەکە بە
سەربەخۆ نەفرۆشێت.
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەی
دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتبوو، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی
دەبێت بەوردی چاودێری گرێبەست و داهاتی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بکات و لەبەرامبەردا
هەرێم پابەند دەکرێت بە سەرجەم بڕیارەکانەوە.