بانکی رەشیدی عێراق رایگەیاند، بڕی ١٠ ملیۆن دینار وەک پێشینە دەدەنە فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی و بەرگری.
بانکی رەشیدی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، وێڕای پێشینەی ١٠ ملیۆن دینار، بڕی پێنج ملیۆن دیناریش وەک پێشینە دەدەنە کارمەندانی گرێبەست.
ئەوەشی خستەروو، ئەو کەسانەی کە سوودمەندن لە پێشینەکە ئاگاداردەکرێنەوە
بۆ سەردانیکردنی بانکەکانیان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بەبیانووی نەبوونی داهات ماوەی هەشت ساڵە
تەواوی پێشینە و قەرزەکانی راگرتووە و هاوڵاتییانی هەرێم ناتوانن بە هیچ جۆرێک لە
پێشینەکان سوودمەند ببن.