سەردێڕ:

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە تورکیا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسى دیکەش برینداربوون

PM:03:30:08/08/2021

15980 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای باڵکئەسیر لە تورکیا ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ کەسیش برینداربوون.


میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگاى خێرای‌ زۆنگۆڵده‌ک – ئیزمیر روویداوە و هەرلە شوێنی رووداوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەخێرایی سەرجەم بریندارەکانیان گەیانراونەتە نەخۆشخانەکان، سێ برینداری دیکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە کاتی گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن شڵداک پارێزگاری باڵکئەسیریشدەڵێت، چارەسەرکردنی ١٨ برینداری دیکەی رووداوەکەش بەردەوامە و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەتەواوی نازانرێت و لێکۆڵینەوە دەربارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئەو پارێزگارە باسى لەوەشکردووە، هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکانیان گیراوەتەبەر.













گەلەری