سەردێڕ:

کەشناسی: تاوەباران دەبێت

PM:04:17:12/05/2022

69972 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.

هەر ئەمڕۆ، دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەر هەیە نمەباران ببارێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی شەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و کەمێک پەڵە هەوری دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک هەور و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.













گەلەری