سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی مانگی ئازاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

PM:03:26:12/05/2022

8628 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بانکی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پارە بردراوەتە بانکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و موچەی مانگی ئازاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دابەشدەکرێت.


عەبدوڵرەحمان ساڵح بەڕێوەبەری بانكی هەرێم لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دەدرێت، كە موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.

باسی لەوەشکرد، پارەی تەواو گەیشتووە بە بانكەكان بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئازار و دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم فەرمانگەکان تەواو دەبێت.

باسی لەوەشكرد، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ئەمڕۆ لەبەر هەر هۆكارێك ناچن بۆ وەرگرتنی موچەكانیان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەتوانن موچەكانیان وەربگرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی پێنج رۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی و فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانەی دیکەی موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە بایکۆتی کارەکانیان کردووە و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

لە ئێستادا فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی ئایاردان، بەڵام هەندێکیان هێشتا موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە و بیانووش نەمانی پارە بووە لە بانکەکاندا.













گەلەری