سەردێڕ:

عێراق ئیدانەی تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی ئێران دەکات

PM:04:42:11/05/2022

3208 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئیدانەی تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی ناوچەی سیدەکانی پارێزگای هەولێر دەکات و دەشڵێت، "پێویستە خاکی عێراق پارێزراو بێت لە هەر دەستتێوەردانێکی دەرەکی."


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئیدانەی هێرشە موشەکییەکانی ئەمڕۆی ئێران دەکات کە کردیە سەر ناوچەی سیدەکانی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە دووپاتیشی کردەوە، پێویستە دەستور پارێزراو بێت لەوەی خاکی عێراق بەدوور بێت لە هەر جۆرە دەستتێوەردان و بەکارهێنانێک لە دژی وڵاتانی دیکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند، ئێران تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە ناحیەی سیدەکانی کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، کاتژمێر هەشت و بیست خولەک تا کاتژمێر نۆ تۆپباران لە کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە ناحیەی سیدەکان بەردەوام بوو، سەرەڕای ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و مادیشی نەبوو، بەڵام دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، چونکە ئێستا بەشێک لە خەڵکی گەڕاونەتەوە بۆ کاری کشتوکاڵی لەو ناوچەیە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە بەشێوەیەکی ناوبەناو، تورکیا و ئێران تۆمپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە بیانووی بوونی چەکدارانی هێزە کوردییەکان لەو سنورانە و بەردەوام حکومەتی هەرێمی کوردستان گلەی ئەوەیان لەسەرە کە بێدەنگن لە ئاست هێرشی لەو جۆرە.













گەلەری