سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی چارەنووسی موچەی مانگی ئازاری ئەو وەزارەتانەی پێیان نەدراوە ئاشکرادەکات

PM:07:11:10/05/2022

41260 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا موچەخۆری پێنج وەزارەتی سنوری پارێزگای سلێمانی؛ کە دەکاتە ١٠ هەزار موچەخۆر موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.


ئەو چاوگەی وەزارەتی دارایی وتیشی، بڕی ئەو موچەیەی نەدراوە ٢٥ ملیار دینارە و لە دەسەڵاتی وەزارەتی داراییەدا نەماوە بیدات چونکە دابەشکردن و دابینکردنی پارە بۆ موچەی مانگی رابردوو کۆتایی پێهاتووە.

چارەنووسی موچە نەدراوەکانی مانگی ئازار چی لێدێت؟

بەپێی چاوگەەی ئێن ئاڕ تی، وەزارەتی دارایی باسی لەوەکردووە، کە دابینکردنی پارە بۆ موچەی مانگی ئازار کۆتایی هاتووە و ئەو کارە لای وەزارەتەکەیان نەماوە.

چاوگەکەی وەزارەتی دارایی دەشڵێت، بەپێی ئەوەی لە وەزارەتەکە باسدەکرێت، دەبێت لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی؛ ئیدارەی پارێزگاکە موچە دابینبکات چونکە پێشتر ئەو پارەیە لە وەزارەتی داراییەوە نێدراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەگەر لە داهاتی ناوخۆ موچەکە دابین نەکرێت، ئەوا دیار نییە موچەی مانگی ئازاری ئەو موچەخۆرانە چی بەسەردێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە دابەشکردنی موچە لە سنوری پارێزگای سلێمانی گرفتی تێکەوتووە و بەبیانووی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا، موچەی موچەخۆران یان دوادەکەوێت یان نادرێت. لە ئێستاشدا وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کردووە، بەڵام هێشتا فەرمانبەرانی پێنج وەزارەتی سنوری پارێزگای سلێمانی موچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.

هـ.ئـ













گەلەری