سەردێڕ:

هاتوچۆ پێبژاردنێکی نوێی راگەیاند

PM:03:47:10/05/2022

6940 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا هەر هاوڵاتییەک پشتێنی سەلامەتی نەبەستێت بە بڕی ٥٠ هەزار دینار پێبژرادن سزا دەدرێت. دەشڵێت، "لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە بڕیارەک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەست دەکات بەتوندکردنی گرتنەبەری رێکارەکانی لێپێچینەوەی نەبەستی پشتێنی سەلامەتی.

دەشڵێت، گرتنەبەری رێکارە لە رۆژی شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆ، هەرکەس سەرپێچی بکات و پشتێنی سەلامەتی نەبەستێت بە بڕی ٥٠ هەزار دینار پێبژاردن سزا دەدرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێگەنادرێت شۆفێران منداڵانی خوار تەمەن هەشت ساڵان لە کوشنی پێشەوەی تەنیشت شۆفێر "سەکن" دابنرێت.













گەلەری