سەردێڕ:

نرخی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:08:24:10/05/2022

5608 جار خوێندراوەتەوە

دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەڕێژەی ٩.٨٪ بەهاکەی لەدەستدا و نرخی یەک بتکۆین بە ٣٠ هەزار و ٧٢٤ دۆلار مامەڵەی پێدەکرێت، ئەمەش نزمترین کە ئاستە لە سەرەتای ٢٠٢١ەوە تا ئێستا تۆماری کردبێت.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە پێنجەمین گەرێدا لەسەر یەک دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهاکەی دابەزی و یەک دراو بە ٣٠ هەزار و ٣٣١ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە نوێترین نرخیشیدا لە نێوان هەڵکشان و داکشانی بەهاکەیدا، دواجار نرخی یەک بتکۆین لە ٣٠ هەزار و٧٢٤ دۆلار جێگیر بوو، بەمەش بەڕێژەی ٩.٨٪ بەهاکەی لەدەستداوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمەش نزمترین ئاستە کە دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لە سەرەتای ٢٠٢١ەوە تا ئێستا تۆماری کردبێت.

رۆیتەرز ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هۆکاری دابەزینی بەهای بتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ ترسی ئەگەری گرتنە بەری سیاسەتی توندی نەختینەیی لەلایەن ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکی "بانکی ناوەندی ئەمریکی" ەوە.

پێشتر، دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین لەسەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە نیوەی بەهاکەی لەدەستدا دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار کردبوو و نرخی هەر دراوێک گەیشتبووە ٦٩ هەزار دۆلار لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا.

هەروەها، دراوی ئەلیکترۆنی ئیسیر کە دووەم گەورەترین دراوە لە جیهاندا بەهاکەی دابەزی و لە ئێستادا نرخی هەر دراوێک بە دوو هەزار و ٢٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەمەش نزمترین ئاستە لە سەرەتای کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆماری کردبێت.

بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێت لەگەڵ بەشە هەژمارێکی تری هاوشێوەی مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتن بکات.













گەلەری