ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخی دۆلار ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٤٢ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ٧ هەزار تمەن بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٧٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە
١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٨١
ھەزار دینارە
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.