ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخی دۆلار ٥٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٣٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ٨ هەزار تمەن بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٧٥ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە
١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٨٤
ھەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان
کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە
بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.