ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٤٣ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ١٢ هەزار تمەن بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ دابەزیووە.
نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٥٨ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٨٤ھەزار دینارە و بەمەش نرخی پاوەن چوار هەزار دینار دابەزیووە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.