چاوگێکی ئەمنی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، خێزانێکی سێ کەسی کە لە دایکێک و دوو منداڵ پێکهاتبوون لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا لەو پارێزگایە سووتان و گیانیانلەدەستداوە.
ئەمڕۆ رۆژی شەممە، چاوگێکی ئەمنی پارێزگای بەسرە ئاماژەی
بەوەدا، ئاگرێک لە مالێک کەوتووەتەوە و کە خێزانێکی سێ کەسی تێدابووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، خێزانەکە لە دایکێک و دوو منداڵ
پێکهاتبوون و هەر سێکییان سوتاون.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە دایکەکە و هەر دوو
منداڵەکەی گیانیانلەدەستداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو چاوگە ئەمنییە هیچ ئاماژەیەکی بە
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەداوە و وردەکاری زیاتری نەخسووەتەڕوو.