سەردێڕ:

سەدر داوای هەڵگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی لەم شوێنەدا کرد

PM:11:36:06/05/2022

7516 جار خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لە ئەمینداری گشتی تایبەت بە گۆڕی باوکی کردووە سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە شوێن و سەر گۆڕی باوکی هەڵگرێت. دەشڵێت، "پێویستە ئامادەکارییەکان بگیرێنە بەر لە پێشوازی سەردانیکاراندا".


ئەمڕۆ هەینی، موقتەدا سەدر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە عەلی سەدر ئەمینداری گشتی گۆڕی باوکی کردووە سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی لە شوێن و سەر گۆڕی باوکی هەڵبگرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەواوی رێوشوێنەکان بگرنە بەر بە مەبەستی پێشوازی کردن لە سەردانیکارانی گۆڕی باوکی رێکخەرانی مەراسیمی ماتەمینی لە رۆژانی یادی کوشتنیدا.

هەر لە راگەیەنردراوەکەدا هاتووە، پێویستە راستەوخۆ هەماهەنگی لەگەڵ خودی موقتەدا بکەن و بە لیژنەکەش رابگەیەنن دەست بەکارەکانی بکات و لەگەڵ لایەن پەیوەندیدارەکان لەهەماهەنگیدابن.













گەلەری