سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون

PM:06:11:06/05/2022

17648 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەو پارێزگایە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی، ئەحمەد شەیبانی، بەڕێوبەری راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شافعییەی رۆژئاوای دیوانییە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر بەهۆی رووداوەکەوە ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک ئەوەی لە ناسنامەکانیاندا دەرکەوتووە، ئەو هاوڵاتییانەی لە رووداوەکەدا گیانیانلەدەستدا و برینداربوون خەڵکی پارێزگای ناسرییە بوون.













گەلەری