سەردێڕ:

سەرەڕای سزاکان رۆبڵی روسی بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵدا تۆمارکرد

AM:09:06:05/05/2022

3600 جار خوێندراوەتەوە

رۆبڵ دراوی فەرمی وڵاتی روسیا بەرزترین ئاستی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆی ئەوروپی تۆمارکرد، بەمەش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە.


سەرباری هەموو ئەو سزا ئابوریانەی جیهان بەسەر روسیادای سەپاندووە رۆبڵی روسی بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو ساڵدا تۆمارکرد.

لەسەرەتای مانگی ئازارەوە نرخی رۆبڵ نزیکەی ٧٪ بەرامبەر بە دۆلار و ٥.٨٪ بەرامبەر بە یۆرۆ بەرزبوووەتەوە کە ئەمەش بەرزترین ئاستی ئەو دراوەیە لە ساڵی٢٠٢٠ەوە.

لە ٢٤ی شوبات سوپای روسیا هێرشی بۆ سەر وڵاتی ئۆکرانیای دراوسێی دەستپێکرد و ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی جیهان وەک کاردانەوەیەک سزای توندیان خستە سەر کەرتی ئابوری و دراو و بازرگانی ئەو وڵاتە.

لە نوێترین کاردانەوەیدا یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا، سزا بەسەر دوو بانکی گەورەی روسیدا بسەپینێت و قەدەغەکردنی نەوتی ئەو وڵاتەی خستە بەردەم ئەندامانی یەکێتییەکە.













گەلەری