سەردێڕ:

بانکی رەشید بە دوو بڕی جیاواز پێشینە دەداتە فەرمانبەران و فەرمانبەرانی گرێبەست

PM:04:24:04/05/2022

5428 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رەشید رایگەیاند، پێشینەیەکی ١٠ ملیۆن دیناری دەداتە فەرمانبەرانی حکومەت و کارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ. دەشڵێت، "فەرمانبەرانی گرێبەست پێنج ملیۆن دیناریان پێدەدرێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی رەشید لە عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕی ١٠ ملیۆن دینار وەک پێشینە دەداتە فەرمانبەرانی حکومی و کارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی پێنج ملیۆن دیناریش وەک پێشینە دەداتە فەرمانبەرانی گرێبەست.

هەربەگوێرەی راگەیەنراوەکەی بانکی رەشید، سەرجەم سودمەندانی ئەم بڕیارە نامەیەکیان بۆ دەنێردرێت و دەتوانن سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانکەکە لە هەر پارێزگایەک بێت بکەن.

دەشڵێت، فەرمانبەرانی سودمەند دەتوانن لە رێگەی دەروازە ئەلیکترۆنییەکانەوە نامەکەیان بەدەست بگات.

راگەیەنراوەکەی بانکی رەشید ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرمانبەران دەتوانن لە رێکەی ئەپی "نەخیل"ەوە داواکاری وەرگرتنی پێشینەکە پێشکەشبکەن و پێویست بەهیچ کەسێک ناکاتە ببێتە نێوەندگیر لە نێوان داواکار و بانکەکەدا.

دەشڵێت، فەرمانبەرانی بەشی وەرگرتن و رایکردنی مامەڵەکان لە رۆژانی پشوشدا بەردەوامدەبن لە خزمەتکردن.













گەلەری