سەردێڕ:

ژیانی ٣٠٠ هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە مەترسیدایە

PM:01:37:03/05/2022

4388 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی وشکەساڵی و کەم ئاوییەوە لە بەشی رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە ژیانی ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی عێراقی لە مەترسیدایە .


ئەمڕۆ سێشەممە، فورات تەمیمی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ بەغداد تودەی ئاماژەی بەوەدا، ژیانی ٣٠٠ هەزار عێراقی لە رۆژهەڵەتی شارۆچکەی بەلەدوزی پارێزگای دیالە، بەهۆی وشکەساڵییەوە لە مەترسیدایە وتیشی کارەساتی گەورەش بەڕێوەیە ئەگەر بێت و حکومەت ئاوڕێکی جددی لەم گرفتە نەدادەتەوە.

باسی لەوەشکرد، شارۆچکەی بەلەدروز کە سێیەمین گەورەترین شارۆچکەیە لە پارێزگای دیالە و هەروەها یەکێکە لەو شارانەی کە زۆرترین کاریگەری لەسەر دروست بووە بە هۆی کەم بوونەوەی ئاوی روباری دیالەوە کە دەڕژێتە دەریاچەی حەمرینەوە کە بووەتە هۆی لە ناوچوونی سەدان هەزار زەوی کشتوکالی.

تەمیمی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ چارەیەک بۆ کەم ئاوی لە بەلەدروز نەدۆزراوەتەوە و حکومەتیش هیچ پلانێکی نییە جارەسەری ئەو کارەساتە و هەندێک لە خێزانەکان بەهۆی کەم ئاوییەوە ئاوارەی بەشی باشووری قەزاکە بوون و بارودۆخەکە خراپتریش دەبێت ئەگەربێت و ئاوی پێویست بۆ ناوچەکە دابین نەکرێت.

وتیشی، قەیرانی ئاو لە دیالە کۆتای نایەت و ئێمە چەندین ساڵ بەر لە ئێستا پێشبینی ئەم رووداوەمان کردبوو و رەنگە ئەم گرفتە کارەساتێکی گەورەی لێبکەوێتەوە، ئەگەر بێت و حکومەت هەڵنەستێت بە دانانی کەناڵێکی ئاو لە بەشی خوارەوەی رووباری خاڵسەوە تا ژیانی ملیۆنان کەس رزگار بکات.

ئەمەس لە کاتیکدایە، بە بەردەوامی شارەزایانی بواری کەشوهەوا هۆشیاری زیادبونی وشکەساڵی دەدەنە حکومەتی عێراق.













گەلەری